بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەولوود چاوش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە: زۆربەی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و پارتی کرێکارانی کوردستان لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو بە گەڵابەگەلی پڕ لە کەرەستەو تفاقی سەربازی لە لایەن ئەمریکاوە تەیار کراون.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە ھێرشی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ سەر باکووری سووریا ، وتیشی: ئەمریکا لە باتی ئەوەی کە تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە تەیار بکات، خەریکی دابین کردنی چەک و چۆڵ بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە.
ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستی پێکراوەو ھەرواش بەردەوامە.
کاربەدەستانی سووریا وێڕای ئیدانە کردنی ئەم ھێرشانە جەختیان کردووە کە سوورییەکان لە سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی خۆیان بەرەڤانی دەکەن.
ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە . سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو چەندین جار سنووری سووریای بەزاندووە.
..........
340